یێنس ستۆلتنبرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و ئێران هێرش بكاته سه‌ر ئیسڕائیل، په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی به‌رگریی و پشتیوانیی له ئیسڕائیل ناكات.
ستۆلتنبرگ وتی ئیسڕائیل ئه‌ندامی ناتۆ نییه به‌ڵكو هاوبه‌شی ئه‌م په‌یمانه‌یه و به‌و پێیه بڕگه‌ی پێنجی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسڕائیل، ئه‌م وڵاته ناگرێته‌وه.
سكرتێری گشتیی ناتۆ سه‌باره‌ت به ته‌نگه‌ژه به‌رده‌وامه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش وتی: ناتۆ هیچ به‌شدارییه‌كی له ره‌وتی ئاشتیی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا نییه و بوونیشی له پێكدادانه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا له ئاستێكی كه‌مدایه.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.