له‌ڕاستیدا ئه‌م نه‌خۆشییه ناوی قۆڵۆن نییه، له كوردستاندا پێی ئه‌وترێت قۆڵۆن به ئینگلیزی پێی ئه‌وترێت"Irritable Bowel Syndrome".
نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه له كه‌سێكه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌سه‌كه هه‌ست به ناوسك ئێشه‌و قڵپه قڵپ و با ئه‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاوسانی سك و هه‌بوونی لینجایی له پیسایی و پاشه‌ڕۆ هه‌ندێك كه‌س تووشی سكچوون ئه‌بێت و هه‌ندێك تووشی قه‌بزی ئه‌بێت... تووش بووه‌كه ماوه‌یه‌ك باشه‌و ماوه‌یه‌ك خراپه ئه‌ویش به‌پێی حاڵه‌تی سترێس و جۆری خۆراك ده‌گۆڕێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیدار نییه، به‌ڵام زۆربه‌ی تووش بووه‌كان تا كۆتایی ژیان له‌گه‌ڵیان ئه‌مێنێته‌وه، تووش بووه‌كان به زۆری ئه‌وانه‌ن كه جۆری خوێنیان A یه.
به‌ڵام ته‌نها كاتێك پێویسته سه‌ردانی دكتۆر بكه‌یت ئه‌گه‌ر كێشی له‌شت دابه‌زێت به بێ ویستی خۆت یان كاتێك پیساییه‌كه‌ت ڕه‌ش بێت یان خوێنی له‌گه‌ڵدا بێت.
ژنان دوو هێنده‌ی پیاوان زیاتر تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌بن ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر بۆماوه‌ییه.
هۆكاره‌كانی:
1. پسپۆران تا ئێستا به‌ته‌واوی نه‌یاتوانیوه ئه‌وه ئاشكرا بكه‌ن بۆچی له هه‌نێك كه‌سدا ئه‌م حاڵه‌ته ده‌ره‌كه‌وێت به‌ڵام هه‌نێك جۆری خۆراك حاڵه‌ته‌كه قورس ئه‌كات و وات لێ ئه‌كات بێزارت ئه‌كات وه‌كو شیر‌و نیسك و نۆك و فاسۆلیاو شوتی و كاڵه‌ك و نانی سپی و خواردنه‌وه گازییه‌كانی وه‌كو كۆلاو.
هه‌ندێك جار تووشبووه‌كه حه‌سسیه‌تی به به‌رهه‌می گه‌نم هه‌یه وه‌كو نان و پسكیت و كێك. پێویسته پارێز بكرێت له چه‌وری و تیژی.
2. سترێس و دڵ ته‌نگی و نیگه‌رانی كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه بۆیه زۆر كه‌س هه‌ركه تووشی دڵته‌نگییه‌ك ئه‌بێ یه‌كێك له نیشانه باوه‌كان ئه‌وه‌یه كه ناوسك ده‌ست ده‌كات به ده‌نگه ده‌نگ و با و ئاره‌زووی خواردن نامێنێت بۆیه هه‌تا دڵته‌نگ و نیگه‌ران بیت ئه‌م نه‌خۆشییه زیاتر بێزارت ئه‌كات به شێوه‌یه‌ك كه زۆر كه‌س وا ده‌زانێت تووشی نه‌خۆشی مه‌عیده بووه بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ت هه‌بوو پێویست به‌وه ناكات پاره‌و كاتی خۆت به‌فیڕۆ بده‌یت و سه‌ردانی دكتۆر بكه‌یت.
3. گۆڕان له هۆرمۆنه‌كان: ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر ده‌ر ئه‌كه‌وێت كاتێك گۆڕانكاری به‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كاند دێت به‌تایبه‌ت له ئافره‌تدا له كاتی سوڕی مانگانه‌دا.
چاره‌سه‌ر:
وه‌كو باسمان كرد ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیدار نییه بۆیه به پارێز كردن و كه‌م كردنه‌وه‌ی سترس و دڵته‌نگی حاڵه‌ته‌كه له‌سه‌ر خۆت سووك بكه‌یت، ئه‌توانیت حه‌پێك هه‌یه به‌كاری بهێنی پێی ئه‌وترێت Mebeverine.
سه‌رچاوه/ رادیۆی ده‌نگ
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.