Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:22

کورته‌ فیلمی " نامه‌یه‌ک بۆ دایکم " ده‌چێته‌ ئه‌مریکا

باس له‌ منداڵێك ده‌كات كه‌ خه‌ریكه‌ نوقمی ده‌ریا ببێت و بخنكێت
کوردستان TV
100%


 
 له‌ سیناریۆ و ده‌رهێنانی " به‌ختیار عه‌زیز " كوره‌ته‌ فیلمی " نامه‌یه‌ك بۆ دایكم " له‌ شاری لاس ڤیگاس له‌ وڵاتی ئه‌مریكا ، به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی ( action on film festival ) ده‌كات .

نامه‌یه‌ك بۆ دایكم  له‌ نوسینی " هیوا غه‌ریب " ه‌ و  لایه‌ن " به‌ختیار عه‌زیز " یش  كاری سیناریۆ و ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌ ، هه‌ریه‌ك له‌ " ئه‌حمه‌د جه‌مال ، مانی جه‌مال و پێری ڤانه‌ " وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵیان تێیدا بینیوه‌ و وێنه‌گری هۆله‌ندی " لێمێنز ویلێم  " و ئه‌كته‌ری به‌ریتانی " كارا پیكشن " له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ به‌شداریان كردووه‌ .

ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ " به‌ختیار عه‌زیز " ئاشكرایده‌كات چیرۆكی ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ چیرۆكێكی راسته‌قینه‌یه‌ كه‌ سه‌دان خێزان له‌ رێگای هه‌نده‌رانه‌وه‌ به‌سه‌ریان هاتووه‌ ، وتیشی چیرۆكه‌كه‌ باس له‌ منداڵێك ده‌كات كه‌ خه‌ریكه‌ نوقمی ده‌ریا ببێت و بخنكێت ، به‌ڵام له‌ لایه‌ن دایكییه‌وه‌ رزگاری ده‌بێت و دایكه‌كه‌ خۆی ده‌بێته‌ قوربانی و له‌ كۆتاییدا ده‌خنكێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.