Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:47

هەوڵدەدرێت ھەموو دەنگەکانی عێراق بە دەست ھەژمار بکرێنه‌وه‌

پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە
کوردستان TV
100%


رۆژی چوارشەممە 30-5-2018  ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كرد و بڕیاره‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌می بۆ بكرێت.

لە پەرلەمان پڕۆژەیاسایەك بۆ پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئامادەکراوە. پڕۆژەیاساکە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و بڕیاریشە شەممەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.

ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وه‌ هەموارە دەتوانرێت لە سەرتاسەری عێراق پرۆسەی جیاکردنەوە و هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست ئەنجامبدرێت.

بەپێی پرۆژە یاساکە دەبێت دەنگدانی تەواوی پارێزگاکانی عێراق بەدەست هەژمار بکرێنەوە و دەنگەكانی دەرەوەی وڵاتیش ھەمووی رەتدەكرێنەوە.

دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن كە هاوپەیمانی سائیروون پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و هاوپەیمانی فەتح پلەی دووەم و عەبای بە هاوپەیمانی نەسڕ پلەی سێیەم، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش پارتی دیموكراتی كوردستانیش پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ستهێنا.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.