Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:21

رووسنەفت: چەندان پڕۆژەمان بەدەستەوەیە لە هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە : لە كاركردن لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبین
رووسنەفت: چەندان پڕۆژەمان بەدەستەوەیە لە هەرێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

دوێنێ گەورە كۆمپانیای نەوتی رووسیایی رووسنەفت هەڵوێستی خۆی بۆ بەردەوامبوونی لە كاركردن لە كەرتی نەوتی كوردستان ئاشكرا كرد و رایگەیاند كە جێبەجێكردنی چەندان پڕۆژەیان بەدەستەوەیە.

ئیگۆڕ سیچین، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە مۆسكۆی پایەتەختی رووسیا رایگەیاند، كار لەسەر جێبەجێكردنی چەندان پڕۆژە لە هەرێمی كوردستان دەكەین لەوانە راكێشانی لوولەیەكی گواستنەوەی گازی سروشتی.  
زیاتر گوتی، لە كاركردن لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبین و پێوەندییەكانمان زیاتر لەگەڵ هەرێمەكە پەرە پێ دەدەین.
ئاژانسی  هەواڵی رۆیتەرز  بڵاوی كردووەتەوە، كۆمپانیای رووسنەفت دەستی كردووە بە دیزاینكردنی بۆڕییە گازییەكانی وەك بەشێك لە پلانەكانی بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی گاز لە هەرێمی كوردستان.

رووسنەفت یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیا رووسییەكان لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە دنیادا، هاوكات لە دووساڵی ڕابردوو توانیویەتی وەبەرهێنان بە بەهای ملیاران دۆلار لە نەوت لە هەرێمی كوردستان بكات
 

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.