Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:19

فیلمی دیاب خه‌ڵاتی باشترینی پێبه‌خشرا

به‌شداری زیاتر له‌ 110 فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌
کوردستان TV
100%


فیلمی كوردی " دیاب " له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری كورد " مازن شیرابیانی " له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له‌ فێستیڤاڵێكی جیهانیدا ، توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلم به‌ده‌ستبهێنێت .

ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ ئاشكرایده‌كات ، نوێترین نمایشكردنی فیلمه‌كه‌ی له‌ خولی 16ی فێستیڤاڵی " الامم والشعوبی النمسا " بوو كه‌ له‌ شاری " زالتسبورگ  " له‌ ولاتی وسترالیا به‌رێوه‌چوو ،له‌ ئه‌نجامدا توانی ببێته‌ براوه‌ی فێستیڤاله‌كه‌و خه‌ڵاتی باشترین فیلم به‌ده‌ستبهێنێت .

جێی ئاماژه‌یه‌ فیلمی " دیاب " به‌شداری زیاتر له‌ 110 فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ و توانیویه‌تی 60 خه‌ڵاتی هه‌مه‌جۆر وه‌ربگرێت ، هه‌روه‌ها له‌ وڵاته‌كانی " فه‌ره‌نسا ، ئه‌ڵمانیا و ئینگلته‌را " ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی جۆراوجۆری به‌ده‌ستهێناوه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.