Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:43

ناسک پێشانگای تایبه‌ت ده‌کاته‌وه‌

وێنه‌ له‌سه‌ر به‌رد و گوڵ و ته‌خته‌ و لاستیك ده‌كێشێت
کوردستان TV
100%

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی وێنه‌كێش " ناسك عومه‌ر "  خاوه‌نی زیاتر له‌ دوو هه‌زار وێنه‌یه‌ و له‌ داهاتووشدا  پلانی هه‌یه‌ به‌ تابلۆی جیاواز پێشانگای تایبه‌ت بكاته‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات جگه‌ له‌ كاغه‌ز به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز وێنه‌ له‌سه‌ر به‌رد و گوڵ و ته‌خته‌ و لاستیك ده‌كێشێت ، وتیشی پلانی هه‌یه‌ له‌ داهاتوودا پێشانگا بكاته‌وه‌ و هه‌ر كاریگه‌رییه‌كی " كولتووری ، مرۆیی ، سروشت و پێكه‌ژیان " كه‌ له‌ ژیانی ئه‌ودا بوونیان هه‌بێت ، بیان كات به‌ تابلۆ و بیرۆكه‌كان له‌ تابلۆ بنه‌خشێنێت و جوانی ژیان له‌ وێنه‌كان ده‌رببرێت .

ناسك سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2012 كه‌ ئه‌م كات له‌ ته‌مه‌نی 16 سالیدا بوو ، به‌ 120 وێنه‌ی جۆراوجۆر له‌م قه‌تابخانه‌ی تێیدا ده‌یخوزێند له‌ پێشانگایه‌كدا به‌شدار بوو ، پێشانگای دووه‌می ناوبراو به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژن بوو له‌ كونسولگه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ 8/3/2018 كه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك وێنه‌ تێیدا به‌شدار بوو كه‌ هه‌مووی گوزارشت بوون له‌ سه‌ر مافی ژن ، سێیه‌م پێشانگای ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌شداریكردنی بوو له‌ فێستیڤاڵێك به‌ ناوی " ده‌ستخۆش " ، له‌م پێشانگایه‌دا كاره‌كانی زیاتر ئه‌م نه‌خشانه‌ بوون كه‌ له‌سه‌ر به‌رد كێشابووی .

جێی باسه‌ "ناسك عومه‌ر " له‌ شارۆچكه‌ی شه‌قلاوه‌ له‌ دایك بووه‌ و دانیشتووی شاری هه‌ولێره‌ ، له‌ ئێستادا قوتابی قۆناغی دووی زانكۆی ئه‌مریكی _ سلێمانییه‌ له‌ به‌شی بازرگانیی .
 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.