عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند" دوو هەفتەیه لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا گفتوگۆ دهكهین و ئەم گفتوگۆیانەش تا چەند هەفتەی دیکە دەخایەنن و ئەگەر لەگەڵیان نەگەینە ئەنجامێک، ئێرانیش لە ڕێککەوتنی ناوهکی دەکشێتەوە.
عێراقچی ڕوونیشی کردەوە، بە هاتنە دەرەوەی ئێران لەو ڕێککەوتنە هەموو بارودۆخەکە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ڕێککەوتن و ئێران درێژە بە چالاکییە ناوهکییەکانی خۆی دەداتەوە و یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆ یەکلایەنەکانی خۆیان دەخەنەوە گەڕ و هاوکات بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش جێبەجێ دهکات."
پاش نزیکەی سێ هەفتە لە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران و شەش زلهێزی جیهانی، چین، ڕووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ڕایان گەیاندووە کە پابەندی مانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەبن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.