نزار زاكا كه هاوڵاتییه‌كی لوبنانییه و هه‌ڵگری گرین كارتی ئه‌مریكایه، نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌ر له ئێستا له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌رپرسانی ئێران ده‌چێته ئه‌م وڵاته تا به‌شداریی له كۆنفرانسێكدا بكات، به‌ڵام له‌ناكاو ون ده‌بێت و ماوه‌یه‌كیش دواتر راگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان به تۆمه‌تی سیخوڕیی بۆ ئه‌مریكا ده‌ستگیری كردووه.
نزار زاكا كه پسپۆڕی بواری ئای تییه و داكۆكاری ئازادیی راده‌ربڕین له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێته، له ئێستادا گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندی دووی زیندانی " ئێوین " كه ئه‌م به‌نده سه‌ر به هه‌واڵگریی و ده‌زگای ئه‌منیی سوپای پاسدارانه.
جێسیۆن پابلێت كه پارێزه‌ری نزار زاكایه به كه‌مپینی مافی مرۆڤی ئێرانی راگه‌یاندووه زاكا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له به‌ندی حه‌وتی زیندانی " ئێوین "ـه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندی دووی ئه‌م زیندانه و له‌وساوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا نه‌بووه.
پارێزه‌ری نزار زاكا وتیشی كه ناوبراو نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه بۆ پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له بارودۆخی خۆی ده‌ستیكردووه به مانگرتن له خواردن.
زیندانیكردنی نزار زاكا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیی دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا رایانگه‌یاند كه به‌رپرس و گروپه جۆراوجۆره‌كانی لوبنان و له‌ناویاندا حزبی " كه‌تائیب " درێژه‌كێشانی زیندانی نزار زاكایان ئیدانه كردووه.
شایه‌نی باسه كه ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی ئێرانه‌وه سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.