Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:37

گوتەبێژی موقتەدا سەدر: ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی نییە

ئەگەر كەمتەرخەمییەك لە كاری كۆمسیۆندا هەبووبێت ئەوە پەرلەمان دەتوانێت بەپێی دەستوور لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكات
گوتەبێژی سەدر: ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی نییە
کوردستان TV
100%

جەعفەر مووسەوی گوتەبێژ بەناوی موقتەدا سەدر رایگەیاند كە ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی نییە و ئاماژەی كرد كە هەر جموجۆڵێك بەو ئاراستەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی پشێوی لە وڵات.

مووسەوی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە و رایگەیاند كە  لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵوەشێنێتەوە یان بیگۆڕێت ئەگەر لە رێگەی یاساشەوە بێت  .

روونیشیكردەوە، ئەوەی ئێستا پەرلەمان دەیكات یان دەیەوێت بیكات دەستبردنە بۆ دەسەڵاتەكانی دیكە و ئەگەر كەمتەرخەمییەك لە كاری كۆمسیۆندا هەبووبێت ئەوە پەرلەمان دەتوانێت بەپێی دەستوور لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكات و ئەو كاتەی بەڵگە هەبوو كە پەرلەمانتاران قەناعەتی پێ بكەن، بۆیە دادگای فیدرالیش بۆی نییە باسی دروستیی و نادروستیی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بكات و رۆڵی دادگاكە پەسندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانە و ئەگەر ئەوە نەكات ئەوە پێشێلی دەستوور دەكات.

شایانی باسە پەرلەمانی عێراق بۆ سێیەم جار نەیتوانی بەهۆی ناتەواوی نیسابی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران دانیشتنی نائاسایی بۆ گفتوگۆكردنی ئەنجام و سكاڵا و ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ساز بكات .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.