Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:58

نووسه‌ر و وه‌رگێڕی کورد (شه‌پۆل) ماڵئاوایی له‌ ژیان کرد

دوایین به‌رهه‌می ئه‌م نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری كورد، كۆمه‌ڵه‌ وتارێك بوو به‌ ناوی (كۆبانی)
کوردستان TV
100%

به‌ داخه‌وه‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی مه‌ی ٢٠١٨ محه‌ممه‌د ساڵه‌ح ئێبراهیمی (شه‌پۆل)، مامۆستای زانكۆ، نووسه‌ر و وه‌رگێری كوردی دانیشتووی شاری مه‌هاباد له‌ ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵیدا له‌و شاره‌ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

مامۆستا شه‌پۆل، وه‌ك نووسه‌ر، وه‌رگێڕ، لێكۆڵه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، مامۆستای زانكۆ و ڕۆشنبیرێكی به‌ ئه‌زموون و به‌توانا، ڕۆڵێكی گرینگی له‌ پێشخستنی ئه‌ده‌بی كوردیدا گێڕاوه‌ له‌ده‌ستدانیشی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌.

محه‌ممه‌د ساڵه‌ح ئیبراهیمی (شه‌پۆل) رێكه‌وتی ٢٤/٦/١٩٣٣ له‌ شاری مه‌هاباد له‌ دایكبووه‌و سه‌ره‌تا روویكردۆته‌ خوێندنی حوجره‌و مه‌لایی خوێندوه‌، به‌ڵام دواتر ده‌ستی كردوه‌ به‌ خوێندنی ئاكادێمی و مافی خوێندوه‌.

 ساڵی ١٩٦١ چۆته‌ زانكۆی تاران و به‌كالۆریۆسی ته‌واو كردوه‌، ساڵی ١٩٦٩ خوێندنی ماسته‌ری ته‌واو كردوه‌و ساڵی ١٩٩٢ ده‌ستی كردوه‌ به‌ خوێندنی دۆكتۆرا.

شه‌پۆل له‌ سالی ١٩٦١ه‌وه‌ ده‌ستی كردوه‌ به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ رادیۆ ده‌نگی كوردی تاران و كرماشان و چه‌ندین وتاری له‌ سه‌ر ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری كۆرد له‌و دوو رادیۆ بڵاو كردۆته‌وه‌.

شه‌پۆل له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا زیاتر له‌ ٣٠ به‌رهه‌می پێشكه‌ش به‌ كتێبخانه‌ی كوردی كردوه‌ به‌ نووسین و وه‌رگێڕانه‌وه‌ كه‌ به‌شێكیان ئه‌مانه‌ن:

١: شاعیرانی ناوداری كورد

٢: واڕگه‌ و ناودارانی كورد (له‌ پێنج به‌رگدا)

٣: زانایانی كورد (له‌ سێ به‌رگدا)

٤: باوه‌ڕی كورده‌واری ( له‌ سێ به‌رگدا)

٥: كۆزانی فه‌رهه‌نگی زمانی كوردی

٦: باوی كۆمه‌لایه‌تی و مێژویی

٧: راپه‌رینی حه‌زره‌تی شێخ عوبه‌یدیلای نه‌هری شاهی شه‌مزین

٨: راپه‌رینی ژنرال مسته‌فا بارزانی 4 به‌رگ

٩: . مه‌ولانا خالد شاره‌زوری

١٠: ژیناوه‌ری زانایانی كورد ....یا گه‌نجینه‌ی فه‌رهه‌نگ و زانست

١١: یوسف و زوله‌یخا

١٢: وه‌رگێرانی كتێبی زیندوی كوڕی بیدار

١٣: وه‌رگێرانی كتێبی شاره‌هه‌نگ

دوایین به‌رهه‌می ئه‌م نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری كورد، كۆمه‌ڵه‌ وتارێك بوو به‌ ناوی (كۆبانی) له‌ سه‌ر كۆبانی و رووداوه‌كان كه‌ هاوێنی ٢٠١٧ چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئاسۆی رۆژهه‌ڵات

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.