Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 23:02

چه‌ند رێگایه‌ک بۆ زیادبوونی شیری دایک له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا

پشوو وه‌رگرتن به‌پێی پێویست
کوردستان TV
100%

به‌شێك له‌و دایكانه‌ی كه‌ شیری خۆیان ده‌ده‌ن به‌ منداڵه‌كه‌یان، له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاند كه‌ به‌ڕۆژووده‌بن شیریان كه‌م ده‌بێت به‌هۆی كه‌مخواردنی خۆراكی پێویست و ئاوه‌وه‌، ده‌توانرێت به‌ چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك شیریان زیادبكه‌ن.

ماڵپه‌ڕی "سیحه‌تی" له‌ هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ به‌ چوار ڕێگه‌ ده‌كات بۆ زیادبوونی شیری سروشتی دایك له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا، ئه‌وانیش:

- خواردنه‌وه‌ی ئاو و شه‌ربه‌ت به‌ بڕی پێویست

كه‌سێكی ئاسای ده‌بێت له‌ ڕۆژێكدا هه‌شت په‌رداخ ئاو بخواته‌وه‌، به‌ڵام ئافره‌تێك كه‌ شیر ده‌دات به‌ منداڵه‌كه‌ی ده‌بێت له‌و ماوه‌ی كه‌ به‌ڕۆژوو نییه‌ له‌نێوان به‌ربانگ تا پارشێو زیاتر له‌ ١٢ په‌رداخ ئاو بخواته‌وه‌، ده‌توانێت جگه‌ له‌ ئاو شه‌ربه‌تی سروشتی  و شۆربا بخوات.

-  خواردنی چه‌ره‌زات كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و كانزاكان ڕێژه‌ی شیری دایك زیاتر ده‌كه‌ن.

- خواردنی شیر و به‌رهه‌مه‌كانی، هۆكارێكیتری زیادبوونی شیری دایكه‌ به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ مادده‌ی كالیسیۆم، له‌ نێوان مه‌غریب و پارشێودا بخورێت.

- پشوو وه‌رگرتن به‌پێی پێویست، به‌مه‌ش له‌ ووشكی و سه‌رگێژخواردن و ماندوێتی زۆر به‌دوورده‌بیت و ڕێژه‌ی شیر زیاتر ده‌بێت.

 سه‌رچاوه‌/ زاگرۆس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.