Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:26

دانوستان له‌نێوان حزبى ده‌عوه‌و لیستى فه‌تح بۆ پێکهێنانى گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانی له‌ئارادایه‌

ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌م دوو لایه‌نه‌ هاوپه‌یمانى بكه‌ن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ڕۆژنامه‌ى "حه‌یات"ى چاپى له‌نده‌نى، رایگه‌یاند، كه‌ دانوستان له‌نێوان حزبى ده‌عوه‌ و لیستى فه‌تح به‌سه‌رپه‌رشتى "قاسم سوله‌یمانى" فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێران بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانی له‌ عێراق، ده‌ستیپێكردووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ وتیشى" پێشتر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ئاماده‌ی نێوه‌ندگیری نیشانداوه‌ بۆ  موقته‌دا سه‌در . كه‌ جگه‌ له‌ڕێككه‌وتنى سه‌در له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتى، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تریش دانوستانى كردووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى" هادی عامرى و نوورى مالیكی دڵنیاییان وه‌رگرتووه‌، تاكو  گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى پێكبهێنن له‌گه‌ل لایه‌نه‌كانى تردا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.