كه‌ناڵه‌كانی فه‌رمی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی خواردنی كوارگه‌وه تووشی ژه‌هراویبوون هاتوون گه‌یشتووه‌ته 1060 كه‌س و هاوكات رایانگه‌یاند: به‌هۆی ژاهراویبوون به خواردنی گوارگ 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
پیرحوسێن كۆلیوهند، سه‌رۆكی رێكخراوی فریاكه‌وتنی ئێران، رۆژی سێ شه‌ممه ئاماژه‌ی به هه‌ڵكشانی ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه كرد كه به‌هۆی كوارگی خۆرسكهوه تووشی ژه‌هراویبوون هاتوون.
ئاژانسی هه‌واڵی میزانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دادی ئێران بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی رووكردنی خه‌ڵك به كۆكردنه‌وه‌ی كوارگی خۆرسكی كوێستانه‌كان و به‌كارهێنانی بۆ خواردن، ژماره‌ی ژههراویبوونهكانی هاووڵاتیان رووی له به‌رزتر بوونه‌وه كردووه.
هاوكات سه‌رۆكی رێكخراوی فریاكه‌وتنی ئێران وێڕای به‌رزبوونه‌وی ژماره‌ی ژههراویبوان و گیان له ده‌ست دانه‌كانی هاووڵاتیان به‌هۆی به‌كارهێنانی كوارگی خۆرسك به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی رۆژئاوای ئێران، داوای له هاووڵاتیان كرد خۆیان له خواردنی ئه‌و جۆره كوارگه به‌دوور بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.