Erbil 22°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 07:34

فیلمه‌ تازه‌که‌ی دێدپووڵ له‌ هه‌موو جیهان یه‌که‌مه‌

بریتییه‌ له‌ فیلمێكی فانتاسی ، خه‌یاڵی و ئاكشن
کوردستان TV
100%

فیلمه‌مه‌ تازه‌كه‌ی دێدپوول كه‌ بریتییه‌ له‌ فیلمێكی فانتاسی ، خه‌یاڵی و ئاكشن له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می نمایشكردنیدا ، له‌ رووی سه‌یركه‌ر و داهاته‌وه‌ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردوو ، بوو به‌ یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی له‌ هه‌موو جیهاندا .

له‌ هه‌واڵێكی مالپه‌ری polygon هاتووه‌ كه‌ فیلمه‌ نوێكه‌ی دێدپوول ژماره‌یه‌كی نوێی پێوانه‌یی تۆماركردووه‌ ، هه‌روه‌ها توانی له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می نمایشیدا ببێته‌ خاوه‌ن301 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی، كه‌ ئه‌مه‌ش نوێترین ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌ كه‌ فیلمی هۆلیوود تا ئێسته‌ تۆماری كرد بێت ، دێدپووڵ بریتییه‌ له‌ فیلمێكی خه‌یاڵی و ئه‌كشن كه‌ پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكی دروست كراوه‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی دێدپووڵ به‌ سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیای مارڤێڵ .

جێی باسه‌ ، چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باسی وه‌ید ویڵسن ده‌كات، كه‌ دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌كرێ توانای له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ په‌یدا ده‌بێت، دواتر به‌دوای ئه‌م پیاوه‌ ده‌گه‌ڕێ كه‌ خه‌ریك بوو ژیانی به‌ كۆتا بهێنێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.