سروودی ئایینی ئه‌و هونه‌ره‌ی گۆرانییه كه له سه‌رده‌مێكی زۆر زوودا، هه‌ر له كاتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له ژیاندا بووه، سروودی ئایینی له مه‌دح و په‌سنی خودای گه‌وره و به‌دیهێنه‌ره‌كانی، له مه‌دح و په‌سنی پێغه‌مبه‌ران و ئایین و به‌خشنده‌یی و كرده‌وه چاكه‌كان، به ده‌نگ و ئاوازێكی ئارام و زه‌ڵاڵ گوتراونه‌ته‌وه و چوونه‌ته دڵ و گوێچكه و هه‌ستی مرۆڤه‌كان.
ئه‌م سروودانه‌ی ئایینی له هه‌موو رۆژگارێكدا گوتراون و لایه‌نگر و گوێگر و هه‌واداری زۆریشیان هه‌بووه و هه‌یه، له رۆژگاری ئه‌مڕۆشدا، وێڕای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی له به‌شێكی گۆی زه‌ویدا هه‌یه و له به‌شه‌كه‌ی دیكه‌دا سه‌ره‌ڕای ژیانی ئارام، كه‌چی له هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی جیهاندا مرۆڤه‌كان پێویستیان به گه‌شه‌ی رۆحی و ئارامیی رۆحییه‌وه هه‌یه، كه ئه‌ویش نزیكبوونه‌وه‌یه له خودای په‌روه‌ردگار، سروودی ئایینیش رێبازێك و شێوازێكه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌م جیهانه رۆحییه.
ئه‌گه‌رچی ئێستا وا هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌م سروودانه له بۆنه و یاد و مانگه ئایینییه‌كان و جه‌ژنه ئایینییه‌كان تۆمار و په‌خش ده‌كرێن، به‌ڵام راست ئه‌وه‌یه كه وه‌ك هه‌ر گۆرانی و موزیكێكی دیكه، له هه‌موو كات و ساتێك‌دا تۆمار و په‌خش بكرێن، چونكه ئه‌مه تێكه‌ڵاوی كولتووری ئێمه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی و موسڵمانه و بووه‌ته به‌شێك له‌و كولتووره‌ی رۆژانه به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ین، بۆیه هیچ جێی سه‌رسامی نییه كه سروودی ئایینی وه‌ك به‌شێك له هونه‌ری گۆرانی، رۆژانه هاوكات له‌گه‌ڵ ئاواز و گۆرانی دیكه‌ی چ شۆشگێڕی و به‌رگری، یان ئه‌وینی په‌خش بكرێ و بگه‌یه‌نرێته گوێی هه‌وادارانی.
كه‌م نین ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهانی ئیسلامی‌دا ناو و ناوبانگیان له گوتنه‌وه‌ی سروودی ئایینی‌دا هه‌یه، هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی رچه‌شكێن و پێشه‌نگی گوتنه‌وه‌ی ئه‌و سرووده ئایینییانه‌یه له‌ناو كورددا، هه‌روه‌ها به‌نده چه‌ند ساڵ پێش ئێستا سروودی ئایینیم تۆمار و بڵاو كردۆته‌وه، هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی وه‌ك هاوتا ئه‌سعه‌د و زانا جه‌به‌لی و محه‌مه‌د سه‌ڵاحه‌دین و گۆران ساڵح و كه‌ژێ هاوتا و ... تد، زۆر هونه‌رمه‌ند و ده‌نگخۆشی كورد له‌م بواره‌دا خزمه‌تیان كردووه و به‌رهه‌مێك یان چه‌ند به‌رهه‌مێكیان بۆ ستایش و په‌سنی خودا و پێعه‌مبه‌ر و ئایینی ئیسلام بڵاو كردووه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامیشدا، هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ماهیر زه‌ین و سامی یوسف و مسته‌فا جیجلی و مه‌سعود كه‌رتس و هاریس جه‌ی و .. ده‌یان هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی ناودار به سروودێك یان چه‌ند سروودێك ستایشی پیرۆزییه‌كان و سرووته ئایینییه‌كان كردووه و ده‌نگیان گه‌یشتووه‌ته سه‌رانسه‌ری جیهانی ئیسلامی به كوردستانی خۆشمانه‌وه.
ئه‌م هونه‌ره كه كه بریتییه له ستایشی خوا و ته‌هلیل و ته‌سبیح و مه‌دح و سه‌نای پێغه‌مبه‌ران و ئه‌ولیا و چاكه‌كاران، زۆر له رۆح و هه‌ستی مرۆڤی ئیمانداره‌وه نزیكه و دڵ و ده‌روونی به‌و هه‌ست و ده‌نگ و په‌یڤه پاراوانه ئارام و ئاسووده ده‌كات، چونكه رۆح و دڵی مرۆڤی ماندوو و خه‌فه‌تباری ئه‌مڕۆ له‌ناو ئه‌و هه‌موو كێشمه‌كێش و گرفت و شه‌ڕ و یه‌كترسڕینه‌وه‌یه‌دا، له هه‌موو شتێك زیاتر پێویستی نزیكبوونه‌وه له خودا و به زیكر و ستایشی خودای گه‌وره و په‌یڕه‌وكارانی ئاسووده و ئارام ده‌بێ.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه سه‌باره‌ت به ئێمه‌ی هزنه‌رمه‌ندی كورد ئه‌وه‌یه كه له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و سروودانه زۆر ئاگادار بین كه ئه‌و ده‌قانه هه‌ڵبژێرین كه مرۆڤ له خودا نزیك ده‌كه‌نه و برایه‌تی و یه‌كترقبوڵكردن و پێكه‌وه‌ژیان له‌ناو مرۆڤه‌كان قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌ره ببێته رێچكه‌یه‌ك كه مرۆڤ به‌هۆیه‌وه بگات به ئاسووده‌یی رۆحی و ده‌روونی و دوور بكه‌وێته‌وه له هه‌موو شه‌ڕانگێزی و كوشتار و یه‌كتر ره‌شكردنه‌وه‌یه‌ك. نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ده‌قانه بكرێنه سروودی ئایینی كه بۆنی دووبه‌ره‌كی و لێكترازانیان لێ دێت، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا مه‌به‌ست له سرووته ئایینییه‌كان بۆ ئاسووده‌یی و له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك- خودا و خه‌ڵك- خه‌ڵكه، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و سرووده ئایینییانه كاریگه‌ریی زۆریان به‌سه‌ر هه‌سته‌وه‌ری مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه، بۆیه سروودی ئه‌رێنی كاریگه‌ریی ئه‌رێنی ده‌بێ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كاریگه‌ریه‌كه به‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگا به نه‌رێنی ده‌شكێته‌وه.
ن/ فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.