Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:43

ئێران: هیچکه‌س ناتوانێ ئێمه‌ ناچار به‌ ده‌رچوون له‌ سووریا بکات

چونكه‌ ئێران وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌
به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
کوردستان TV
100%

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه‌ هیچكه‌س توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ ئێمه‌ ناچار بكات له‌ سووریا بڕۆینه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌هرام قاسمی له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ ئایا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ رووسیا بتوانێ ئێران ناچار بكات له‌م وڵاته‌ ده‌رچێ؟ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: هیچكه‌س له‌ توانایدا نییه‌ ئێران ناچار به‌ هیچ كارێك بكات، چونكه‌ ئێران وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌ و سیاسه‌ته‌كانی خۆی به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا داده‌ڕێژێت.

له‌ درێژه‌دا قاسمی وتیشی كه‌ تا ئه‌و كاته‌ی مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریسم له‌ ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌بێت و حكومه‌تی سووریا بخوازێت یارمه‌تیی له‌ ئێران وه‌رگرێت، ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی سووریا.

رۆژی هه‌ینی رابردوو ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا دوای دیدار له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ شاری سوچی وتبووی كه‌ بۆ سه‌قامگیربوونی قۆناغی ئاشتیی له‌ سووریا پێویسته‌ هێزه‌ بیانییه‌كان له‌م وڵاته‌ بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌، دوای ئه‌ویش ئه‌لیكسانده‌ر لاورنتیڤ نێرده‌ی تایبه‌تی پۆتین بۆ سووریا وتی كه‌ مه‌به‌ست له‌ هێزه‌ بیانییه‌كان ئێران و حزبوڵڵاش ده‌گرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.