Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:15

تورکیا که‌ره‌سته‌ی هه‌ستیاری ئه‌لیکترۆنیی ده‌ستکردی ئیسڕائیلی به‌ ئێران فرۆشتووه‌

له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووین كه‌ كه‌ره‌سته‌كان بده‌ن به‌ ئێران
توركیا كه‌ره‌سته‌ی هه‌ستیاری ئه‌لیكترۆنیی ده‌ستكردی ئیسڕائیلی به‌ ئێران فرۆشتووه‌
کوردستان TV
100%

دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و توركیا سه‌باره‌ت به‌ روودانه‌كانی غه‌ززه‌ و دوای ئه‌وه‌ش كه‌ هه‌ردووك وڵات باڵیوزی یه‌كتریان له‌ وڵاته‌كه‌یان ده‌ركرد، سه‌رچاوه‌ ئیسڕائیلییه‌كان به‌ رۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌حره‌نوتیان وتووه‌ كه‌ توركیا كه‌ره‌سته‌ی هه‌ستیاری ئه‌لیكترۆنیی ده‌ستكردی ئیسڕائیلی فرۆشتووه‌ به‌ ئێران.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كۆمپانیایه‌كی توركیا ئه‌و كه‌ره‌سته‌ ئه‌لیكترۆنییانه‌ی له‌ كۆمپانیای سلێم پاوه‌ر كابیسی تورزی ئیسڕائیل كڕیوه‌ و دواتر به‌ حكومه‌تی ئێرانی فرۆشتووه‌ته‌وه‌.

بنكه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ قودسی رۆژهه‌ڵاته‌ و كه‌ره‌سته‌ی هه‌ستیاری ئه‌لیكترۆنیی درووستده‌كات و ئه‌وانه‌یشی كه‌ توركیا له‌وانی كڕیوه‌ و داویه‌تیی به‌ ئێران له‌ سانتریفیوژه‌كانی پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمدا به‌كار ده‌هێنرێن بۆ درووستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیی و به‌گوێره‌ی بڕیارنامه‌ی 2231ـی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه‌ له‌ ساڵی 2015 په‌سه‌ندكراوه‌، وه‌ ك كه‌ره‌سته‌ی قه‌ده‌غه‌كراو ناویان هاتووه‌.

كۆمپانیای سلێم پاوه‌ر كابیسی تورز هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌ و ته‌نیا به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاندووه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌: كۆمپانیاكه‌مان دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ پێگه‌ی كۆمپانیا توركییه‌كه‌ دڵنیا بوویه‌وه‌ و پێشوه‌خته‌ به‌های كه‌ره‌سته‌كانی وه‌رگرت، ئینجا كه‌ره‌سته‌كانی راده‌ستی ئه‌وان كرد، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووین كه‌ كه‌ره‌سته‌كان بده‌ن به‌ ئێران، ئێستاش ئاماده‌ین هاوكار بین بۆ هه‌موو جۆره‌ لێكۆڵنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بیسلمێنن نیازی خراپمان نه‌بووه‌.

به‌و پێیه‌ بێت كۆمپانیا توركییه‌كه‌ لایه‌نی ئیسڕائیلیی فریوداوه‌ و دواتر كه‌ره‌سته‌كانی راده‌ستی ئێران كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.