Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:14

موقته‌دا سه‌در جیا له‌ ئێران دیداری له‌گه‌ڵ باڵیۆزی وڵاتانی دراوسێی عێراق ئه‌نجامدا

موقته‌دا سه‌در به‌ به‌ده‌ستهێنانی 54 كورسی بووه‌ته‌ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق
موقته‌دا سه‌در
کوردستان TV
100%

موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه‌ كوتله‌ی سائیرۆنی پشتیوانیكراو له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ته‌ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، له‌گه‌ڵ باڵیۆزی وڵاتانی دراوسێی عێراق دیداری كرد، به‌ڵام دیداری له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران ئه‌نجام نه‌دا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌ عێراقییه‌كان كه‌ روماڵی دیداره‌كه‌ی رۆژی رابردوو نێوان سه‌در و باڵیۆزی وڵاتانی دراوسێی عێراقیان كرد، موقته‌دا سه‌در بۆ ئه‌و دیداره‌ ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بانگهێشت نه‌كردبوو.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ كوتله‌ی سائیرونی رێبه‌رایه‌تی كراو له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی 54 كورسی بووه‌ته‌ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.