Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:59

کۆمسیۆن : تانە و سکاڵای یاسایی تاکە بژاردەیە لەبەردەم قەوارە ناڕازییەکان

ناچنە ژێر گوشاری ھیچ لایەنێکی سیاسی
کوردستان TV
100%


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لەراگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە: تەواوی گوشاری لایەنەکان بۆ کاروباری پیشەییبوونی کۆمیسۆن رەتدەکەنەوە و پابەند دەبن بە یاساوە.

لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی 12ی ئایار، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن، راگەیەنراوێکی  بڵاوکردەوە و جەختیکردەوە، ناچنە ژێر گوشاری ھیچ لایەنێکی سیاسی، ئاماژەشیان بۆ ئەوەکردووە، بەرێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن بە شێوەی ئەلکترۆنی، پاڵپشت بووە بەو یاسایەی کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرچووە و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند کراوە و تەواوی کوتلەکانیش پشتیوانییان لە بە ئەلکترۆنی پڕۆسەکە کردووە.

کۆمسیۆن راشیگەیاندووە: تانە و سکاڵای یاسایی تاکە بژاردەیە لەبەردەم قەوارە ناڕازییەکان و بژاردەی دووەمیان لەبەردەم نییە بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردن، داواش لە تەواوی لایەنە سیاسیەکان کردووە، پابەندی دەستوربن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.