Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:42

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی ئێران ده‌کات

چه‌ند رۆژێكه‌ ره‌وشی باشووری ئێران نائارامه‌
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی له‌ خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی ئێران ده‌كات
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانی شاری كازرونی ئێران هه‌ڵوێستی پیشاندا و راگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر رژێمی ئێراندا پشتیوانیی له‌ خۆپیشانده‌رانی ئه‌م شاره‌ و هاوڵاتییانی ئێران ده‌كات.

مایه‌ك پۆمپیۆ رۆژی رابردوو له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیبووی: ئێمه‌ پشتیوانیی هاوڵاتییانی ئێران ده‌كه‌ین كه‌ ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كردووه‌ له‌ دژی رژێمیكی سه‌ركوتكار.

پۆمپیۆ له‌ په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی وت كه‌ بوونی چه‌ندین كوژراو و پچڕاندنی تۆڕی ئینته‌رنێت، رووی راسته‌قینه‌ و پێناسه‌ی ئه‌م رژێمه‌ی زیاتر ئاشكرا كرد.

چه‌ند رۆژێكه‌ ره‌وشی شاری كازرونی سه‌ر به‌ پارێزگای فارس له‌ باشووری ئێران به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانی دانیشتووانی شاره‌كه‌ ئاڵۆز و نائارامه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بڕیارێكی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ چه‌ند ناحیه‌ییه‌ك له‌ شاره‌كه‌ جیا ده‌كاته‌وه‌ و دانیشتووانی شاره‌كه‌ش نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه‌ ئه‌مكاره‌ ببێته‌ هۆی دروستبوونی گه‌نده‌ڵیی و ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه‌ش به‌ ناڕه‌وا بۆ شاره‌كه‌ی خۆیان هه‌ژمار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ بچوك كردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌یه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوود و ته‌نانه‌ت تا شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش شاری كازرون خۆپیشاندان تیایدا ئه‌نجامدار و ناو شاره‌كه‌ پڕ بوو له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌ هۆی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ خۆپیشاندانه‌ تا ئێستا چه‌ندین كه‌س كوژراون و برینداربوون.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.