هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرهیهكى رۆژنامەوانیدا لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانییەك دژى ئێران رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی ئهو هاوپەیمانییە هەوڵی خۆمان دەدەین و ئامانج لێی کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆرى وڵاتانی جیهانە له دژى ئێران . بهلام تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئێران هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەم قسانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نەبووە.
ناوێرت گوتی" جموجۆڵەکانی ئێران لە سووریا، یەمەن، سعودیە و هەروەها لە سنوورەکانی ئیسرائیل هەڕەشەیەکە بۆ جیهان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی 5+1 لەگەڵ ئێران کشایەوە و سزاکانی سەر ئێرانی گەڕاندەوە، بەوەش ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتەوە لووتکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.