Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:39

لە هەولێر هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی مریشک

هاوردەی مریشكی بەستوو دیار ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%


لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان و ناردنە دەرەوەی بۆ شارەكانی تری عێراق، نرخی مریشكی زیندوو لە ماوەی هەفتەیەكدا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە كە بۆ هەر كیلۆیەك زیاتر لە دوو هەزار دیناری هاتووەتە سەر نرخەكەی.

قائیمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت، بۆ رێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنی و كاڵا و شتومەك لەنێو بازاڕەكانی هەولێر، پلانێكی تۆكمە دانراوەو سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان، رێكاری پێویست دەگرنە بەر، بۆ ئەو مەبەستە لە مانگی رەمەزاندا.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر راگەیاند، لیژنەی باڵای پشكنین و چاودێریكردن لە قائیمقامیەت، لەگەڵ چەندین لایەنی پەیوەندیداری دیكە، رێوشوێنی پێویست دەگرنە بەر، بۆ رێگرتن لە حاڵەتی گرانفرۆشی و بەرزكردنەوەی نرخی خواردەمەنی و كاڵاكان.

قایمقامی ناوەندی هەولێر هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوردەی مریشكی بەستوو زیاتر بكرێت و هەوڵیش دەدەین ڕێ بگرین كە كێلگەكان مریشك هاوردەی دەرەوەی شارەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.

 

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.