وه‌زیری رۆشنبیری كۆماری ئیسلامی ئێران دوای سه‌ردانی بۆ پارێزگای كرماشان له كوردستانی ئێران به ماڵپه‌ڕی ئیرنای ئێرانی راگه‌یاند: له‌مه‌ولا ئافره‌تانی ئه‌و پارێزگایه سه‌ربه‌ستن له‌وه‌ی به پۆشین و له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی كوردی له شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكوومی و زانكۆ و قوتابخانه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌م پرسه له روانگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه هیچ جۆره گرفتێكی تێدا به‌دی ناكرێت.
سه‌ید عه‌باس ساڵحی وه‌زیری رۆشنبیری كۆماری ئیسرمی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند: له‌مه‌ولا سه‌رجه‌م ئافره‌تانی پارێزگاكانی ئێران وه‌ك هۆرموزگان، كوردستان ، كرماشان، ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، مازه‌نده‌ران و سیستان و به‌لوچستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران رێگه پێدراون و سه‌ربه‌ستن كه جل و به‌رگی تایبه‌ت به ناوچه‌كانی خۆیان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه و ئاماده‌بوون له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكوومی له‌وانه‌ش قوتابخانه و زانكۆكان بپۆشن .
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه له مادده‌كانی 15 و 18ی یاسای ده‌ستووری كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به‌فه‌رمی باس له مافی خوێندن و نووسین به زمانی دایك له قوتابخانه‌كان كراوه، به‌ڵام تا ئێستا و دوای تێپه‌ڕبوونی 39 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ئه‌و یاسایه نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه وه‌ك پرسێكی ئه‌منی سه‌یر ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وان وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی دانیشتووی ئێران له‌چاو نه‌ته‌وه‌ی فارس به هاووڵاتی پله دوو سه‌یر ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.