Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:18

بۆریس جۆنسن: گۆڕینى رژێمى تاران له‌ داهاتوویه‌کى نزیکدا رووده‌دات

قاسم سوله‌یمانى ده‌ست به‌سه‌ر شوێنى ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ییدا ده‌گرێت
بۆریس جۆنسن: گۆرینى رژێمى تاران له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا رووده‌دات
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، دوێنى سێشه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2018، بۆریس جۆنسن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى وه‌ڵامى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى دایه‌وه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ جۆن بۆڵتن راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریكا  به‌ دواى گۆڕینى ڕژێمى تاران دایه‌.

جۆنسن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌ وڵامدا وتى: " پێویسته‌ ئه‌وه‌تان پێ بڵێم گۆڕێنى ڕژێمى تاران ئه‌و ئامانجه‌ نییه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌دوایدا بگه‌ڕێین".

بۆریس جۆنسن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ى قسه‌كانى دا وتى: پێ ده‌چێت له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا گۆڕینى رژێم له‌ ئێران رووبدات له‌ هه‌ندێك قوناغ، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ گۆڕانه‌كه‌ به‌ره‌و باشتر نه‌بێت، به‌ شێوه‌یه‌كى یه‌كسان و ماقووڵ ده‌ربكه‌وێت كه‌ قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى قودس ده‌توانێ خۆى بخاته‌ شوێنێكى زۆر باش بۆ نموونه‌ ده‌ست به‌سه‌ر شوێنى ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ییدا بگرێت.

 

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.