له زیادكردنێكی ئاشكرادا تابلۆیه‌كی هونه‌رمه‌ندی وێنه‌كێشی ئیتاڵی " ئهمیدۆ مۆدیلیانی " كه له ساڵی 1917 كێشاویه‌تی ، نرخێكی خه‌یاڵی ده‌كات كه پێشتر له هیچ زیادكردنێكدا ئه‌و نرخه‌ی نه‌كردووه .
ئه‌م تابلۆیه كه له پشتی رووتی ژنێك پێكهاتووه ، له ژێر ناوی " ن‌و كوشێ " له زیادكرنێكی " دارسوزی " به بڕی ( 257 ) ملیۆن و دوو هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی فرۆشرا كه به چواره‌م گرنگترین نرخ بۆ تابلۆ له زیادكردنه جیهانییه‌كاندا هه‌ژمارده‌كرێت ، پێشبینی ده‌كرا ئه‌م تابلۆیه نرخه‌كه‌ی بگاته نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی .
تابلۆی " ن‌و كوشی " یه‌كێكه له كۆنترین ئه‌م تابلۆیانه‌ی كه تا ئێستا له جیهاندا ماون كه ساڵی دروستكردنه‌كه‌ی بۆ (274 ) ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه و مێژوویه‌كی بۆ هونه‌ری وێنه‌كێشان تۆماركردووه .
تابلۆكه‌ی " ئهمیدۆ مۆدیلیانی " له ساڵی 2003 به 27 ملۆن دۆلاری ئه‌مریكی فرۆشرا ، به ڵام له زیادكردنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یان نرخه‌كه‌ی بۆ 157 ملیۆن دۆلار به‌رز بووه وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.