وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، رایگه‌یاند، باڵیۆزى ئیسرائیلى له وڵاته‌كه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه خاكى توركیا به‌جێبهێڵێت.
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەنقەرە، ئەیتان نایێ، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا و، پێی راگه‌یه‌ندرا كه ئیدانەی هه‌ڵوێستی ئیسرائیل كرا‌و و، وا گونجاوه بۆ ماوه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ باڵیۆزى ئیسرائیل بانگ كراوه‌ته وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و به ره‌سمى نامه‌ى ناڕه‌زایه‌تى پێ دراوه به هۆى كوژرانى زیاتر له په‌نجا هاووڵاتى فهلهستیینهوه له ئاكامى ده‌ستڕێژى سوپاى ئیسرائیل له خۆپیشانده‌ره فه‌له‌ستینییه‌كان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، نایێ بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کراوه و، به‌هۆی رووداوه‌كانی دوێنێی سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌وه كه تیایدا 60 فه‌ڵه‌ستینی كوژران و زیاد له دوو هه‌زار و 770 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، ئیدانەی هه‌ڵویستی ئیسرائیل كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.