ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه كه ئیسڕائیل تاوانباره سه‌باره‌ت به هه‌ڵگیرساندنی ئاگری جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌ردۆغان وێڕای ئاماژه به هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئیسڕائیل بۆسه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له سووریا كه ته‌لئه‌بیب رایگه‌یاندووه بنكه‌ی سه‌ربازیی ئێرانن، ره‌خنه‌ی له‌و هێرشانه گرت.
ناوبراو له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی وتی: گومانمان هه‌یه ته‌لئه‌بیب له‌و هێرشانه‌ی ئه‌مدواییه‌دا ره‌وایی هه‌بووبێت و ئیسڕائیل به‌رده‌وام له ناوچه‌كه‌دا خه‌ریكی درووستكردنی ترس و تۆقینه.
ئه‌ردۆغان له دیمانه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا گرت سه‌باره‌ت به ده‌رچوون له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاته زلهێزه‌كان و وتی كه ئه‌و كاره‌ی ترامپ ده‌بێته هۆی درووستبوونی كێشه و ئاڵۆزیی له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.