دوایین به‌رهه‌می نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری كورد " هه‌ڵمه‌ت سالح " ناسراو به " دانی دارێن " بریتییه له فیلمێكی كوردی له ژێر ناوی " شانزه‌ی سێ " 16 ی 3 ده‌رباره‌ی كیمایا بارانی هه‌ڵه‌بجه .
ده‌رهێنه‌ری فیلم ئاماژه به‌وه ده‌كات كه فیلمی 16 ی 3 یه‌كێكه له‌م فیلمانه‌ی كه به فیلمی نهێنییه‌كان ناسراوه و له‌م فیلمه‌دا په‌یامی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه به به‌شێكی جیاواز ، واته به شێوه‌ی جیاواز سیمبولی هه‌ڵبجه‌ی پیشان داوه و ته‌نیا سه‌ره‌كییه‌كانی پیشان داون .
دانی وتیشی ، دوای نمایشكردنی فیلمه‌كه‌م له وڵاتی رووسیا ، له ئێستادا له راگه‌یاندنه ناسراوه‌كانی ئه‌م وڵاته زۆرترین قسه و باس له سه‌ر هه‌ڵبجه ده‌كرێت و باس له‌وه ده‌كرێت بۆچی تاكو ئێستا هه‌ڵبجه وه‌ك جینۆساید نه ناساندراوه ،هه‌روه‌ها وتی له ئێستادا فیلمه‌كه‌ی بانگهێشت كراوه بۆ كۆریا ، وتیشی دوای بەشداریکردنیان لە فیستیڤاڵی سینەمایی لە ئەمەریکا، خەڵاتی باشترین فیلمی درێژ و باشترین ئەکتەر و باشترین نووسینی پێ بەخشرا ،
لەو فێستیڤاڵەی رووسیا تاکە کەس بووه کە تاکوو ئێستا خەڵاتی پێشەنگی پۆلیسی ئینتەرناشیوناڵی بەدەست هێنابێ و فیلمەکەی بوو بە باشترین فیلمی ساڵ .
جێی باسه ، ئەکتەری سەرەکیی فیلمی 16/3، ژنێكی ئەمەریکییە، لەگەڵ هاوسەرەکەی هاتە کوردستان، سەرەتا نەیدەوێرا بێ و دەترسا، بەڵام کە هات، ئەو خۆشی و ئارامییەی کوردستانی بینی، نەیدەویست بگەڕێتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.