هونه‌رمه‌ندی گه‌نجی شاری هه‌ولێر " سه‌ردار مه‌روانی " به ( 30 ) تابلۆی ناوازه شه‌شه‌مین پێشانگای تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه و كارێكی پێرفۆرمانس به شێوه‌ی داتاشۆ پێشكه‌شده‌كات .
سه‌ردار ئاشكرایده‌كات ، له ژێر ناوی " دیوی ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌وه " دوایین پێشانگای تایبه‌تی خۆی كه 30 تابلۆ له خۆ ده‌گرێت ده‌كاته‌وه ، وتیشی به شێوه و رێبازی ده‌ربرینخوازی كاری له سه‌ر تابلۆكان كردووه و قه‌باره‌ی تابلۆكانیش له یه‌كتر نزیكن .
به شێوه‌یه‌كی گشتی ناوه‌رۆكی تابلۆكان باس له باره‌ی ده‌روونی تاكی كورد ده‌كه‌ن ،پێشانگاكه رۆژی هه‌ینی له گه‌له‌ری میدیا له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و چوار رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت .
سه‌ردار مه‌روان شێوه‌كارێكی گه‌نجی شاری هه‌ولێره و ده‌رچووی كۆلیژی هونه‌ره جوانهكانه ، تا ئێستا شه‌ش پێشانگای تایبه‌تی خۆی كردوه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.