دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لهگهل ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، راگەیاند" ئهمهریكا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەکشێتەوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 8-5-2018 ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە ماکرۆنی راگەیاندووە، لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەکشێتەوە.
بڕیارە ئەمشەویش، دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی بڕیاری ئیدارەکەی لەبارەی مانەوە یان کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی رابگەیێنێت.
بڕیاربوو رۆژی شەممەی داهاتوو، ترەمپ بڕیارەکەی لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی رابگەیێنێت ، بەڵام دوێنێ راگەیاندنی بڕیارەکەی پێشخست.
دوێنێ فەرەنساو بەریتانیاو ئەڵمانیا پابەندبوونى خۆیان بە رێککەوتنەکە نیشانداو دژی کشانەوەی ئەمریکان لهو رێككهوتنهیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.