Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:02

گۆڤارێکی ئه‌مریکی: تڕه‌مپ بڕیاری داگیرکردنی ته‌هران ده‌دات

له‌ رێگای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نوێ له‌ عێراق
کوردستان TV
100%

بۆ ئه‌وه‌ی واشنتن بتوانێ ته‌هران داگیر بكات، ده‌بێ له‌ رێگای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نوێ له‌ عێراق رژێمی ده‌سه‌ڵات له‌ به‌غدا بگۆڕێ.

گۆڤاری ناشیوناڵ ئینترێستی ئه‌مریكی له‌ راپۆرتێكیدا راگه‌یاندووه‌: له‌ئه‌گه‌ری ئه‌و هێرشه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ی كه‌ ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ بیكاته‌ سه‌ر پێگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، ئێرانیش چه‌ند هۆكارێكی له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا بداته‌وه‌.

گوڤاره‌كه‌ش ده‌شڵێ: له‌وانه‌یه‌ دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر رێگای جۆرج بۆشی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا بڕوات و بریاری داگیركردنی ته‌هران بدات.

گوڤاره‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی واشنتن بتوانێ ته‌هران داگیر بكات، ده‌بێ له‌ رێگای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نوێ له‌ عێراق رژێمی ده‌سه‌ڵات له‌ به‌غدا بگۆڕێ.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.