بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتاری ده‌یان ئه‌سپی كۆڵبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه سنوورییه‌كان ئه‌نجامدراوه، جه‌نجاڵییه‌كی زۆری له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووست كردووه و بووه‌ته هۆی توڕه‌ییه‌كی زۆر.
كه‌ریم عه‌لیزاده چالاكی ژینگه‌پارێز باسی كوژرانی ئه‌سپی كۆڵبه‌رانی كردووه له دارستانه‌كانی ئه‌میرئابادی شاری شنۆ و وتوویه‌تیی: له مانگی رابردوودا به سێ جاری جیاواز و هه‌رجارێك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 30 ئه‌سپی كۆڵبه‌رانی كورد له‌نێو بردراون.
عه‌بدولكه‌ریم حه‌سه‌نزاده نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی نه‌غه‌ده و شنۆ له په‌رله‌مانی ئێران له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆی وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و كرده‌وه‌یه، نووسیویه‌تیی: ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك خه‌ریكی به‌خێوكردنی ئه‌سپن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی قاچاخیش بێت، ده‌بێت هۆشداریی بدرێته به‌و كه‌سانه تا ده‌ست له‌مكاره هه‌ڵگرن و ئه‌گه‌ریش نه‌یانكرد، ئه‌وا با ئه‌سپه‌كانیان لێ بفرۆشن نه‌ك بیانكوژن.
سه‌عید مونتهزیرولمههدی وته‌بێژی هێزی ئینتزامیی ئێرانیش وه‌ك هه‌ڵوێست پیشاندان به بابه‌تی كوشتاری ئه‌سپی كۆڵبه‌ران له شاری شنۆ، هه‌رچه‌نده كه جه‌ختی كرده‌وه ئاژه‌ڵان و پاراستنی گیانی ئه‌وان بۆ پۆلیس گرنگی ئه‌وتۆی هه‌یه، به‌ڵام وتیشی: نابێت له‌بیرمان بچێت كه به ئاراسته‌ی دابینكردن و جێگیركردنی ئاسایش له كۆمه‌ڵگه‌دا، پۆلیس نابێت و ناتوانێت ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌كان له‌به‌رچاو نه‌گرێت.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.