عه‌باس جه‌عفه‌ری ده‌وڵه‌ت ئابادی داواكاری گشتی شاری تاران رایگه‌یاند كه 16 ئافره‌تی ئێرانیی له‌لایه‌ن سیستمی دادوه‌ریی ئێرانه‌وه تاوانبار كراون به ئه‌ندامێتیی له گروپی داعشدا.
به‌گوێره‌ی لێدوانی داواكاری گشتیی تاران ئه‌و ئافره‌تانه بۆ پشتیوانیی له چه‌كدارانی داعش رۆیشتوونه‌ته سووریا و له‌وێ راهێنانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان پێكراوه و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێران ده‌ستگیركراون.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی دادوه‌ریی ئێران ورده‌كاریی زیاتری سه‌باره‌ت به ته‌مه‌ن و كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئافره‌تانه نه‌دركاند، به‌ڵام وتی: ئه‌وان له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه كه بڕی نزیكه‌ی 300 ملیۆن تمه‌نی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌ك موچه یان حه‌قده‌ست له داعشیان وه‌رگرتووه بیگه‌ڕێننه‌وه، هه‌روه‌ها سزای ته‌واوكه‌ری دیكه‌ش بۆ تاوانه‌كانیان دیاریكراوه.
هه‌ڵبه‌ت عه‌باس جه‌عفه‌ری ده‌وڵه‌ت ئابادی ئاشكرای نه‌كرد كه ئه‌و 16 ئافره‌ته كه‌ی دادگایی كراون.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.