Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 18:59

جوولیانى: تره‌مپ پابه‌نده‌ بەگۆڕینى ڕژێمى ئێران

تره‌مپ: گۆڕینى ڕژێمى ئێران تاكه‌ ڕێگایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانێ ئاشتى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
تره‌مپ: گۆڕینى ڕژێمى ئێران تاكه‌ ڕێگایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانێ ئاشتى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
کوردستان TV
100%

رۆدۆڵف ویلیام لۆیس جوولیانى سیاسه‌تمه‌داری بازرگانى ئه‌مریكى و پارێزگارى پێشووى شارى نیویۆرك و له‌ ئێستادا ڕاوێژكارێكى سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپه‌، چه‌ند ڕ‌وژێك پێش دوا مۆڵه‌تى ناوه‌كى ئێران رایگه‌یاند: تره‌مپ پابه‌نده‌ له‌سه‌ر گۆڕینى ڕژێمى ئێران و ئه‌مه‌ش له‌ كێشه‌ى ئیسرائیل و فه‌له‌ستین گرنگتره‌.

به‌ پێى هه‌واڵێكى ڕۆژنامه‌ى هاریتزى ئیسرائیلى، دوێنى شه‌ممه‌ 5ى نیسانى 2018، رۆدۆڵف جولیانى له‌ میوانداریكردنى له‌لایه‌ن ڕێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێرانى-ئه‌مریكى، تیایدا كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره‌ ئێرانییه‌كان كۆنگره‌ییه‌كیان ئه‌نجام دا و ئامانجیان دروستكردنى سیسته‌مێكى دیموكراسییه‌ له‌ ئێران، ڕایگه‌یاند: " تره‌مپ وه‌ك ئێمه‌ و هه‌ر یه‌كێك له‌م كۆنگره‌یه‌دایه‌ ئاره‌زووى گۆڕینى ڕژێمى ئێرانه‌".

جوولیانى هه‌روه‌ها پێشبینى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران كه‌ له‌ ساڵى 2015 ئه‌نجامدراوه‌ بكشێته‌وه‌، جوولیانى له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا مایك په‌مپیۆ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ ڕاستى و ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى جۆن بۆڵتون له‌لایه‌ن ده‌سته‌ چه‌پى، جوولیانى وتى: تۆ بیر ده‌كه‌یته‌وه‌ چى ڕوو بدات بۆ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌؟ ئه‌م پرسیاره‌ى جوولیانى به‌ پێكه‌نینێكه‌وه‌ كردى.

جوولیانى ئاماژه‌ى به‌وشدا، گۆڕینى ده‌سه‌ڵات له‌ ئێران گرینگتره‌ له‌ گه‌یشتن به‌ ڕیككه‌وتنێك له‌سه‌ر كێشه‌ى ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، گۆڕینى ئه‌و ڕژێمه‌ ره‌نگه‌ تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت بۆ به‌دیهێنانى ڕیككه‌وتنێكى نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل له‌ ئاینده‌.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه‌ چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تى خۆى له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى وڵاتانى زلهێز ( ئه‌مریكا، روسیا، به‌ریتانیا، چین، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ) له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ربڕیوه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى له‌و ڕێككه‌وتنه‌ كردووه‌ كه‌ دواى چه‌ند ساڵێك له‌ گفوگۆكردن و له‌ ساڵى 2015 واژۆ كرا.

 

وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.