له‌كاتێكدا كه مانگرتنی كرێكاران و كاسبكارانی شاری بانه‌ی رۆژهه‌لاتی كوردستان گه‌یشته بیست و یه‌كه‌مین رۆژی خۆی، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران هه‌وڵده‌ده‌ن تا به هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن كاسبكاران والێبكه‌ن كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌یان بهێنن.
به‌گوێره‌ی كه‌مپینی مافی مرۆڤی كوردستان، فشاری هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران بۆسه‌ر كاسبكارانی شاری بانه له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ولاوه زۆر چڕ بووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژیشه خێرایی توڕی ئینته‌رنێت له‌م شاره له ئاستێكدا دابه‌زیوه كه كاری پێناكرێت.
له رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له راگه‌یاندنه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان باسی ده‌ستگیركرانی 20 هاوڵاتیی شاری بانه‌یان كردبوو، به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانی دادوه‌ریی ئێران هه‌واڵی ده‌ستگیركردنه‌كانیان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
جێگه‌ی باسه كه كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی شاری بانه له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو به‌ولاوه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له داخرانی خاڵه سنوورییه‌كانی شوێنی تێپه‌ڕینی كۆڵبه‌ران و زیادكردنی گومرگی كاڵا، به داخستنی دوكان و بازاڕ مانگرتنی خۆیانیان راگه‌یاندووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.