زانایه‌كی ئایینی سوننه مه‌زهه‌ب ره‌خنه له بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران گرت به سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك زانای سوننه مه‌زهه‌ب.
عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زه‌هی، زانایه‌كی ئایینی سوننه مه‌زهه‌ب و گوتارخوێنی نوێژی هه‌ینی شاری زاهیدان سه‌ر به پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران له گوتارێكیدا كه له ماڵپه‌ڕی "Sunnionline" بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاردانه‌وه‌ی نیشانداوه له‌باره‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنه‌ی له‌سه‌ر زانایانی سوننه مه‌زهه‌بی وڵاته‌كه‌ی دانراوه.
عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زه‌هی گوتی: مافی هاووڵاتییه له‌ناو وڵات‌دا به ئازادی گه‌شت بكات. كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه رێگری له هاووڵاتییه‌ك بكات كه ده‌یه‌وێت گه‌شت بۆ پارێزگایه‌كی دیكه بكات. ده‌ستوور ئه‌و مافه‌ی نه‌داوه به هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك.
گوتیشی: هه‌ر جۆره بڕیارێك له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور بدرێت په‌سه‌ندی ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز قبووڵی ئه‌و كارانه ناكه‌ین كه پێشێلكارین به‌رامبه‌ر ده‌ستوور و پێمانوایه كه پێویسته ئه‌وانه چاكبكرێن و هه‌ڵبگیرێن.
عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زه‌هی یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی سوننه له ئێران هه‌فته‌ی رابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه رێگه‌ی پێنه‌درا سه‌ردانی قه‌ته‌ر بكات.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.