هێزەكانی ئاسمانی عێراق دەستیان بە بۆردومانكردنی بنكەكانی تیرۆریستانی داعش لە خاكی سووریا كرد و ئامانجی ئەو هەڵمەتانەی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقیش پاككردنەوەی سنووری نێوان سووریا و عێراقە لە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە بە بڕیاری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی سەر بە هێزی ئاسمانی عێراق دەستیان بە بۆردمانكردنی بنكەی سەركردەكانی داعش لە باشووری ناوچەی دشیشەی ناو خاكی سووریا كرد.
هەروەها بە پشتبەستن بە فەرمانی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكان، فڕۆكە جەنگییەكان بۆردمانی چەند بنكەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە سووریا و نزیك سنوورەكانی عێراق كرد، ئامانج لەو بۆردمانانە كەمكردنەوەی كاریگەری تیرۆریستانە لە سنووری نێوان هەردوو وڵات، كە كردوویانە بە مۆڵگەیەكی جموجۆڵی چەكدارانی ڕێكخراوەكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.