له‌شه‌وێكی زستانی ساڵی 1957نوری سعید سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عیراق له‌گه‌ڵ شوفێره‌كه‌ی له‌چایخانه‌یه‌كی بچووكی به‌غدا كه‌مێك ده‌وه‌ستێت چایخانه‌كه پڕبوو له‌كه‌سانی سه‌رخۆش یه‌كێك لهسهرخۆشهكان كه‌چاوی به‌نوری سعید ده‌كه‌وێت ده‌ست ده‌كات به‌جنێو دان .
به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد نوری سعید تۆ قۆنده‌ره‌ی وتفێكیشی لێ كرد ،شوفیرهكهو خاوه‌ن چایخانه‌كه كابرای سه‌رخۆشیان گرت خه‌ریك بوو لێ ی بده‌ن نوری سعید ووتی لێ ی گه‌ڕێن ده‌ستی خسته گیرفانی و دینارێكی ده‌رهێناو دای به‌سه‌ر خۆشه‌كه پاشان ڕۆیشت.
شۆفێره‌كه زۆر توره بوو گووتی: جه‌نابی باشا بۆ نه‌تهێشت هه‌ندێكی تێهڵدهم نوری سعید گووتی: ئه‌مه سه‌رخۆشه هیچی له‌سه‌ر نیه وه‌ئه‌گه‌ر تۆ لێتبدابوایه شكاتی ده‌كرد و له‌پۆلیس پرسیاریان لێ ده‌كرد بۆ لێیان دایت ده‌یگوت جنێوم به‌نوری سعید داوه‌و تفم لێكردوه به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و ده‌بوو به‌پاڵه‌وان منیش حه‌یام ده‌چوو به‌ڵام ئێستا ده‌چێت له‌شه‌قامه‌كان ده‌سوڕێته‌وه و ده‌ڵێت تفم له‌نوری سعید كرد و دینارێكیشی دامێ ،به‌مه‌ش خه‌ڵك كه‌س باوه‌ڕی پێناكات ده‌ڵێن ئه‌م كابرایه درۆزنه ودایم سه‌رخۆشه.
به‌داخه‌وه لای خۆشمان جنێو دان بۆته دیارده بۆئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵك خۆیان بكه‌ن به‌پاڵه‌وان و كورسی په‌رله‌مانی پێ به‌ده‌ست بێنن.
ن/ ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.