Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:28

ڤالڤێردی له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بۆ براوه‌بوون یاری ده‌که‌ین

له‌هه‌فته‌ى 36ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا بارسێلۆنا میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە  له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر یاری كلاسیكۆ له‌ڕووبه‌روبونه‌وه‌یان له‌گه‌ل ریال مه‌درید به‌م شێوه‌یه‌ چه‌ندین لێدوانى دا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان 
 
ڤالڤێردی : کلاسیکۆ یاریه‌كى به‌ماناو گرنگه‌ ، یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین یاریه‌كانى وه‌رز ، ئێمه‌ پاڵه‌وانی لالیگاین ، پێویستمان به‌خاڵى دی نابێت ، به‌ڵام له‌م یاریه‌ تایبه‌ت مه‌ندى هه‌یه‌ گه‌ر براوه‌بین له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بۆیه‌ بۆئێمه‌ گرنگه‌ سه‌ركه‌وتو بین وه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ش ده‌ده‌ین له‌پێناو براوه‌بوونمان 

ڤالڤێردى : دروست كردنى ڕێره‌وى یاریزانان كه‌له‌لایه‌ن یاریزانانى ریال مه‌دریده‌وه‌ وه‌ك ڕێزێك بۆ مان دروست بكرێ ، بۆمن گرنگ نیه‌ ئه‌و كاره‌ گه‌ر بكرێت وه‌یاخود نه‌كرێت 

 
ڤالڤێردی : ئێمه‌ ڕێز له‌ئینێستا ده‌گرین له‌یاری سبه‌ى شه‌ومان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ كه‌خزمه‌تێكى گه‌وره‌ و دیارو به‌رچاوى پێشكه‌ش به‌بارسێلۆنا كردووه‌ ، وه‌ئه‌م یاریه‌ وه‌ك كلاسیكۆدواین یاری ده‌بێت له‌كلاسیكۆ بۆیه‌ شایه‌نى ڕێزلێنانه‌ و ئه‌و كاره‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ین   
 
ڤالڤێردى ده‌مانه‌وێت له‌و یاریه‌ش براوه‌بین ، له‌پێناو ئه‌وه‌ى له‌پاڵه‌وانى بونمان له‌لالیگا دوچارى هیچ شكستێك نه‌بینه‌وه‌ ، كه‌تا ئێستا كه‌بوینه‌ پاڵه‌وانیش شكستمان نه‌هێناوه‌ ، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت وه‌رزى لالیگا له‌م یاریه‌ و وه‌له‌یاریه‌كانى دیكه‌ به‌كۆتا بێنین به‌بێ شكست 

سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 36ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا بارسێلۆنا میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات 
 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.