له ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی " واست " ، كورته فیلمی " باشترین خه‌ڵات " له سیناریۆ و ده‌رهێنانی " واحید كفری " توانی خه‌ڵاتی دادوه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت و وه‌ك باشترین فیلمی ساڵ له سه‌ر ئاستی عێراق دیاریبكرێت .
یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه " عوسمان عهبدهلڵا " ئاشكرایده‌كات ،فیلمی " باشترین خه‌ڵات " له هه‌ریه‌ك له فێستیڤالهكانی ( فیلمی نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای سه‌ماوه ، به‌سره ، ناسریه ، واست ، هه‌ولێر ) خه‌ڵاته‌كانی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه ، دوایین جاریش له خه‌ڵاتی لێژنه‌ی دادوه‌رانی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی واست برده‌وه ، هه‌روه‌ها به‌شداری له فێستیڤاڵی " ته‌تاوین " له وڵاتی مه‌غریب كردووه و له ئێستادا فیلمی " باشترین خه‌ڵات " كاندیده بۆ خه‌ڵاتی باشترین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی " سۆر " له مه‌غریب .
عوسمان وتیشی ، ئامانجی ده‌رهێنه‌ر له به‌شداریكردنی له‌م فێستیڤاڵه بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه كه ویستوویه‌تی فیلمه‌كانی پیشانی خوارووی عێراق بدات و پێیان بڵێت هیچ هێزێك ناتوانێت كورد له كاروانی هونه‌ری سینه‌مادا بوه‌ستێنێت .
ئه‌م فیلمه باس له خه‌ڵاتكردنی ده‌رهێنه‌رێكی كورد ده‌كات ، به‌لام دواتر له لایه‌ن چه‌كدارنی داعش تیرۆدهكرێت و خهلاتهكهشی پارچه پارچه ده‌كه‌ن ، له‌م كاته‌دا منالێك په‌رچه شكاوه‌كه‌ی خه‌ڵاته‌كه ههلدهگرێتهوه و به شه‌قامدا ده‌روات ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه سینه‌ما له عێراق و كوردستان به‌رده‌وامه و نامرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.