ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند" ئێران بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆ ناکات سەبارەت بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی و ڕاشیگەیاند، ئێران بە جێگری وەستاوەتەوە لە بەرامبەر بەڵتەچییەتی ئەمریکادا.
لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک زەریف ڕایگەیاند، ئێران بە هیچ شێوەیەک ئەو گفتوگۆیانە دووپاتناکاتەوە کە پێشتر ڕێککەوتنی لەسەر کراوە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی و ئێستا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی 11 جار جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی تاران به‌و به‌ڵێنانه‌وه كردووه، كه له دیباجه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتوون. زه‌ریف ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیشی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه خۆی له رێككه‌وتنه‌كه ده‌دزێته‌وه و به‌رده‌وام كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی بازرگانی ئێران.
ئه‌و وه‌زیره‌ی كۆماری ئیسلامی ره‌خنه‌ی له ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی گرت، به‌وه‌ی كه بۆ رازیكردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه نه‌كشێته‌وه، باسیان له رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران كردووه و، پیشنیازیان كردووه، هه‌ندێ بڕگه و مادده له رێككه‌وتنه‌كه زیاد بكرێت، كه توانا به‌رگرییه‌كانی ئێران و هه‌ژموونه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا سنووردار ده‌كات.
زه‌ریف به‌ڵێنیشی به ئه‌مه‌ریكا دا، "له ئه‌گه‌ری هه‌ر پێشێلكارییه‌ك یاخۆد كشانه‌وه‌یه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه به‌توندی وه‌ڵامی واشنتۆن ده‌ده‌ینه‌وه"، گوتیشی: "به ژاوه‌ژاو و هه‌ره‌شه واشنتۆن ناتوانێت رێككه‌وتنێكی نوێ بهێنێته ئاراوه، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌مه‌ریكا رێز له‌و رێككه‌وتنه ناگرێت كه خۆی واژووی كردووه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.