Erbil 25°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 21:18

کلۆب : پێویستمان به‌بڕینى ریال مه‌دریده‌ تا ببینه‌ پاڵه‌وانى چامپیۆنس لیگ

له‌خوله‌كه‌ ژماره‌یه‌كى دیار بووین
کوردستان TV
100%


وێڕاى دۆڕانى یانه‌كه‌ى له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ له‌به‌رامبه‌ر  ڕۆما ، به‌ڵام به‌هۆى یاری چوون كه‌ئه‌نجامێكى باشیان تۆمار كرد لێڤه‌رپول گه‌یشته‌ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ ، دوای یاریه‌كه‌ یۆرگن كلۆب راهێنه‌رى لێڤه‌رپول بۆ ڕۆژنامه‌نووسانى ڕایگه‌یاند : ڕاسته‌ له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌مان باش نه‌بووین له‌به‌رامبه‌ر ڕۆما ، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه‌دا له‌به‌شداریمان ئاستمان باش بوو ، باش بوونمان ئێمه‌ى گه‌یانده‌ ئه‌و قۆناغه‌ى ئێستا كه‌له‌یاری كۆتایی خوله‌كه‌ داینه‌ ، له‌كۆتادا كلۆب ڕایگه‌یاند نه‌ك بۆ لێڤه‌رپول بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و یانانه‌ى كه‌ بیانه‌وێت ببن به‌پاڵه‌وان له‌چامپیۆنس لیگ  پێویسته‌ یانه‌كانى ریال مه‌درید - بارسێلۆنا - بایڕن ببڕن ئه‌و كاته‌ پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنن وه‌ك پاڵه‌وان له‌خوله‌كه‌دا 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.