Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 18:58

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ئێرانی هه‌ژاند و ٧٦ که‌سی بریندار کرد

ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی برینداربووان له‌ ئارادایه‌
کوردستان TV
100%

نوێكراوه‌ته‌وه‌..

له‌ ئاكامی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی به‌ گوڕی ٥.٢ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شاری سیسخه‌ت سه‌ر به‌ پارێزگای كۆهگیلویه‌ و بویه‌ر ئه‌حمه‌دی باشووری رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند، ٧٦ كه‌س برینداربوون.

ته‌له‌ڤیزیۆنی حكوومیی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ شاری سیسخه‌ت بووه‌ و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ٧٦ كه‌س برینداربوون كه‌ برینی دوویان سه‌خته‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كرێت له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی برینداربووانیش له‌ ئارادایه‌.

كاتژمێر ٠٨:٣٨ به‌ كاتی ناوخۆی ئێران بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٥.٢ شاری سیسخه‌تی له‌ پارێزگای كۆهگیلویه‌ و بویه‌رئه‌حمه‌دی باشووری رۆژئاوای ئێران هه‌ژاندبوو. 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.