Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 13:24

زێدان : بنزیما له‌ڕۆژى خۆیدا بوو بۆمان ،کارێکى گه‌وره‌ى بۆ ریال مه‌درید ئه‌نجامدا

ریال مه‌درید خۆى به‌ده‌سته‌وه‌ نادات
کوردستان TV
100%


له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ریال مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر بایرن دووچارى یه‌كسان بوون ده‌بێت به‌ئه‌نجامى دووگۆل بۆ هه‌ردوولا ، یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ به‌سود بینین له‌یاری چوون خۆی گه‌یانده‌ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ . 

له‌دوای یاریه‌كه‌ زێدان راهێنه‌رى ریال مه‌درید به‌م شێوه‌یه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دوا :

ئێمه‌ له‌تایمى یه‌كه‌م ئاستمان باش نه‌بوو ، به‌ڵام تایمى دووه‌م باشتر بووین له‌تایمى یه‌كه‌م ،  گه‌ر له‌چامپیۆنس لیگ  دووچار گرفت و كێشه‌ نه‌بی ناتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئێمه‌دا هات ، دووچارى ناڕه‌حه‌تى كردین ده‌بوو باشتر یاریمان بكردبا ئه‌و مه‌ترسیه‌ كه‌متربا له‌سه‌رمان 
زێدان : من سوپاسى كه‌ریم بنزیما ده‌كه‌م كه‌له‌ڕۆژى خۆیدا بوو بۆمان ، ئه‌و دووگۆله‌ى تۆمارى كرد كارێكى گه‌وره‌ بوو بۆ ریال مه‌دریدى ئه‌نجامدا ، وه‌من سوپاسى ناڤاسى گۆلپارێزیش ده‌كه‌م كه‌ ئاستێكى به‌رزى نیشاندا  ، بۆمان خاڵێك بوو له‌سه‌ركه‌وتنمان بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ 
 زێدان له‌به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كانى ڕایگه‌یاند : وه‌ك ریال مه‌درید بڕواى ته‌واو به‌خۆمان هه‌یه‌ ، هیچ كات خۆمان به‌ده‌سته‌وه‌ ناده‌ین تا نه‌گه‌ین به‌ئامانجى خۆمان 

 له‌كۆتادا زێدان ڕایگه‌یاند : سوپاسى ته‌واوى یاریزانان ده‌كه‌م سه‌رجه‌میان باش بوون له‌یاریه‌كه‌  به‌و خۆڕاگری و سه‌ركه‌وتنه‌ى به‌ده‌ستمان هێنا له‌گه‌یشتنمان به‌یاری كۆتایی بۆ جاری سێیه‌م 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.