Erbil 27°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 09:35

ناتانیاهۆ به‌به‌ڵگه‌وه‌ چه‌ندین نهێنی ئێران ئاشکرا ده‌کات

پێشێلی رێککەوتنی ئەتۆمیی کردووە و بەردەوامبووە
کوردستان TV
#11
100%


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بەهەزاران بەڵگەنامە و فایلی وێنە و دەنگییان لەلایە، کە دەریدەخەن ئێران پێشێلی رێککەوتنی ئەتۆمیی کردووە و بەردەوامبووە لە پەرەدان بە پرۆگرامی ئەتۆمیی خۆی.

بنامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، ئیسرائیل ژماره‌یه‌كی زۆری زانیاری نهێنی له‌باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران به‌ده‌ستهێناوه، كه‌ جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پرێزنتەیشنێکدا دەیان هەزار بەڵگەی لەبارەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران رایگەیاند، لە دوای ساڵی 2015ەوە، واتە دوای رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، بەدەیان هەزار بەڵگەیان لە بارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران کۆکردووەتەوە.

نەتانیاهۆ گوتی "دوای بینینی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2015، ئێران هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی فایلە نهێنییەکانی ئەتۆمی بشارێتەوە. لە ساڵی 2017 ئێران فایلەکانی تایبەت بە چەکی ئەتۆمی گواستووەتەوە شوێنێکی زۆر نهێنی لە تاران، کە ناوچەی شۆراباتە کە دەکەوێتە باشووری تاران. ئەمە ئەو شوێنەیە، رێک ئەو شوێنەیە کە ئەوان ئەرشیفی ئەتۆمیان لێشاردووەتەوە. چەند ئێرانییەکی کەم دەیانزانی لە کوێیە، هەروەها چەند ئیسرائیلییەکیش".

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.