Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:46

ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنێکی گه‌وره‌ی له‌ ناو خاکی ئێران ئه‌نجامداوه‌

چۆنییه‌تی به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌كانی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی ئێرانی ئاشكرا كران
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مریكی چۆنییه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران كه‌وتۆته‌ ده‌ست ئیسرائیل.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیلی گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیلی ناسراو به‌ مۆساد له‌ مانگی فبرایه‌ری ساڵی 2016 كۆگایه‌كی نهێنیان له‌ ته‌هران دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كانی تایبه‌ت به‌ پڕۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران به‌كارهێنراوه‌ و له‌و كاته‌وه‌ش مۆساد چاودێری ئه‌و شوێنه‌ی كردووه‌.

به‌پێی لێدوانی به‌رپرسه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌شه‌وه‌كانی مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوو تیمێكی هه‌واڵگری ئیسرائیل هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر شوێنه‌كه‌و به‌ڵگه‌ نامه‌ فه‌رمییه‌كانی ئه‌و كۆگایه‌یان له‌ هه‌مان شه‌ودا گواستۆته‌وه‌ بۆ نێو ئیسرائیل.

به‌رپرسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ یوسی كۆهین ،سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل ئه‌وكاته‌ی له‌ مانگی كانوونی دووه‌م سه‌ردانی ئه‌مریكای كردووه‌،دۆناڵد تره‌مپی له‌و ئۆپه‌راسیونه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.