Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 07:32

دیارده‌ ڕیاڵ ئه‌مشه‌و بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و نازناوى سێیه‌م یاری ده‌کات

ئه‌مشه‌و ئاماده‌یی یاریه‌كه‌م بۆ پشتیوانى ریال مه‌درید
کوردستان TV
100%


ڕۆناڵدۆى به‌ڕازیلى یاریزانى پێشووى ریال مه‌درید ، له‌میانى لێدوانى بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند :  ئه‌مشه‌و له‌سانتیاگۆ به‌رنابیۆ ئاماده‌یی یاری ریال مه‌درید - بایرن میونشن ده‌بم ، یانه‌كه‌م هه‌وڵ بۆ براوه‌بوون ده‌دات ، به‌و ئامانجه‌ى هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و نازناوى سێیه‌مى له‌سه‌ر یه‌ك وه‌ده‌ست بهێنین . 
ڕۆناڵدۆ ڕاشیگه‌یاند : له‌باره‌ى یاریه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و ، هه‌ست به‌دڵه‌  ڕاوكێى زۆر ده‌كه‌م ، به‌س ریال مه‌درید ئه‌و هه‌وڵه‌ ده‌دات سه‌ركه‌وتوبێت وه‌ك یاری چوون به‌ئامانجى پاڵه‌وانى بوون بۆ جارێكى دیكه‌ له‌چامپیۆنس لیگ .
ڕۆناڵدۆ بۆ پشتیوانى له‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌كه‌م كه‌پێشووتر ڕۆژانێك له‌و یاریگایه‌دا یاریمان كردووه‌ ئاماده‌یی یاریه‌كه‌م هاوشێوه‌ی  به‌شێك له‌ ئه‌ستێره‌كانى پێشووى ریال كه‌له‌و یاریه‌  ئاماده‌ن 
 ڕۆناڵدۆ له‌باره‌ى نێیمار قسه‌ى كرد ڕایگه‌یاند : نێیمار له‌ئێستادا په‌یوه‌سته‌ به‌گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ پاریس ، له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم له‌كاتێكى زوو په‌یوه‌ندى بكات به‌ڕیال مه‌درید 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ ریال مه‌درید میواندارى بایرن میونشن ده‌كات

شوان عه‌زیز
  
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.