به پێى هه‌واڵێكى سپوتنیك، له یه‌كێك له باخچه گشتییه‌كانى ئوسترالیا له شارى سهمهسێت، كوینزلاند تیمساحێكى گه‌وره هه‌وڵی قووت دانی كامێرایه‌كی دا له‌كاتى وێنه‌گرتن .
تیم فۆكنه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى باخچه‌ى ئاژه‌ڵانه ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكرده‌وه كه له‌لایه‌ن تیمساحێكى گه‌وره‌وه كامێرایێك قووت ده‌درێت، له كاتێكدا كامێراكه دانرابوو و وێنه‌ى ده‌گرت و تیمساحه‌كه هێرشى كرده سه‌ر كامێراكه و هه‌وڵى قووتدانى دا، كامێراكه به‌رده‌وام له تۆماركردندا بوو له‌و كاته‌ى تیمساحه‌كه هه‌وڵى خواردنى دا .
نووسه‌رى ڤیدیۆكه دیارى نه‌كردبوو كه چۆن ئه‌و توانیبوى كامێراكه‌ى ده‌ست كه‌وێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.