سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كوژرانی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سوپای پاسداران له سووریا ره‌تده‌كاته‌وه كه له هه‌واڵێكدا هاتبوو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سوپای پاسداران له هێرشه موشهكهییهكهی شه‌وی رابردوو بۆسه‌ر چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازیی حكومه‌تی سووریا كوژراون.
ژماره‌یه‌ك له راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆیی ئێرانیی وه‌ك ته‌سنیم و مێهرنیوز و ئیسنا به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار هه‌واڵی كوژرانی چه‌ندین ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی ئێرانیان له هێرشه موشهكییهكهدا ره‌تكردبووه‌وه، به‌ڵام وته‌بێژی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مانی ئێران وتبووی كوژراو هه‌یه و ژماره‌یان نادیاره.
به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگه‌یاندبوو كه له‌م هێرشه‌دا 26 هێزی سه‌ربازیی كوژراون كه 18 كه‌س له‌وان ئه‌ندامانی سوپای پاسدارانی ئێرانن.
تا ئێستا ئاشكرا نه‌بووه كه هێرشه موشهكییهكه كام وڵات یان لایه‌ن ئه‌نجامیداوه، به‌ڵام راگه‌یاندنه ناوخۆییه‌كانی سووریا رایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه كاری ئیسڕائیل بێت.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.